عیراقی
ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵیی عیراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بڕیاردەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دووبارە دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە کە لەلایەن رەوتی سەدرەوە داواکاری پێشکەشکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئەیلولی 2022 دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە لەلایەن رەوتی سەدرەوە داواکاریی پێشکەشی دادگەی فیدراڵی کراوە بەهۆی ئەوەی پەرلەمان نەیتوانیوە لەکاتی یاسایی خۆیدا ئەرکە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات.
ئەمەش دوای ئەوەدێت پێشتر دادگەی فیدراڵی چەند دانیشتنێکی دیکەی بۆ پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامداوە، بەڵام نەتوانراوە هیچ بڕیارێک بدات و دانیشتنەکان دواخراون.
س.ر