عیراقی

قەرزی 50 ملیۆن دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران و خانەنشینان

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزی 50 ملیۆن دینار دەدرێت بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران و خانەنشینان
مەودا میدیا-

بانکی رافیدەینی عیراقی کە بانکێکی حکومییە بڕیارە قەرز بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەو ئاوەدانكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون بدات بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران و خانەنشینان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئەیلولی 2022 بانکی رافیدەینی عیراقی رایگەیاند "بڕی 50 ملیۆن دینارر دەدرێت بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران و خانەنشینان بە مەبەستی نۆژەنكردنەوەو ئاوەدانكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون".

ئاماژە بەوەشکراوە "قەرزەکە بۆ ماوەی 10 ساڵە و سوودەکەشی لە 5%ە، هەروەها لەرێگەی لقەکانی بانکەکەوە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە هاوڵاتییان دەتوانن سوودمەندبن لەو بڕیارە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان