عیراقی
سەدر سكاڵای لەسەر نوری مالیکی تۆمارکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تۆمارکرد و داوا دەکات دەستگیربکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئەیلولی 2022 نەسار روبه‌یعى، ئه‌میندارى گشتیی رەوتى سه‌در رایگەیاند "سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا تۆماركردووه به‌هۆى تۆماره ده‌نگییه دزەپێکراوەکانییەوە کە لەماوەی رابردوودا بڵاوکرانەوە".
ئه‌میندارى گشتیی رەوتى سه‌در ئاماژەی بەوەشکرد "لە سكاڵاكه‌دا داواى ده‌ستگیركردنى مالیكى و قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردنى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كراوه".
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوو دەنگی تۆمارکراوی نوری مالیکی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووە و بووە باسی میدیاکان و ئەمەش دۆخەکەی زیاتر ئاڵۆزترکرد.
س.ر