عیراقی

دادگەی فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی رەتکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی فیدراڵی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی رەتکردەوە
مەودا میدیا-

دادگەی باڵای فیدڕاڵی عیراق هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراقی رەتکردەوە و دەشڵێت "پێویستە بە پشتبەستن بە دەستوور پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە".

لە بەیاننامەیەکدا لە دوای دانیشتنی ئەمڕۆی دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق رایگەیاند "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بە پێی مادەی 93ی دەستوور و مادەی چوای یاسای دادگەی باڵای فیدڕاڵی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە".

لە بەیاننامەکەدا دادگەی فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکردووە "نابێت پەرلەمانتاران ببنە بەشێک لە پەکخستنی دامەزراوە دەستوورییەکان".

راشیگەیاند "دەستووری كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2005 كەمتەرخەمی نەكردووە لە رێكخستنی بڕگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەربۆیە هیچ بوارێك نییە بۆ جێبەجێكردنی تیۆری نەهێشتنی دەستوور".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان