عیراقی

کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دیاریکرا
مەودا میدیا-

وتەبیژی فراکسیۆینی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە دوای بەڕێوەچوونی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێبکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "ھەرچەندە بە فەرمی ھیچ لایەنەکێک ئاگادارنەکراوەتەوە بۆ رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەڵام رەنگە دوای مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەکان دەستپێبکاتەوە".

لای خۆیەوە عالیە نسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەواڵی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دوای چلەی ئیمام حسێن بۆ میدیا عیراقییەکان پشتڕاستکردووەتەوە.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان