عیراقی
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا گرنگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر بنەمای سەردانەکانی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێی وایە، ئەوە ئاماژەیە بۆ بایەخی پێگەی ھەرێم بەلای وڵاتانی رۆژئاواوە.
لەسەر بنەمای سەردانەکانی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێی وایە، ئەوە ئاماژەیە بۆ بایەخی پێگەی ھەرێم بەلای وڵاتانی رۆژئاواوە.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، جاسم محەمەد جەعفەر، سەرکردە لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان جێگەی بایەخی ئیدارەی ئەمەریکایە، بەڵگەش بۆ ئەوە سەردانی بەرپرسانی باڵای واشنتۆنە بۆ ھەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێمدا.
ئەو سەرکردەیەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا دەیەوێت ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی ھەبێت لەناو حکومەتی فیدڕاڵدا، بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆی.
دواین بەرپرسی گرنگی ئەمەریکی کە هاتە هەرێمی کوردستان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بوو، کە لەسەردانەکەیدا دوو پرسی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان تاوتوێ کردووە، یەکەمیان پرسی ئازادی رادەربڕین و دووەمیشیان یەکخستنەوەی هێزەی پشمەرگەی کوردستان بووە.
ر. ئ