عیراقی
بە وێنە... دوو ژن لەکاتی فرۆشتنی منداڵێکی ساوادا دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە بەغدای پایتەخت دوو ژنیان بە تاوانی فرۆشتنی منداڵ دەستگیرکرد کە پێش دەستگیرکردنیان کچێکی تازە لەدایکبوویان فرۆشتبوو.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە بەغدای پایتەخت دوو ژنیان بە تاوانی فرۆشتنی منداڵ دەستگیرکرد کە پێش دەستگیرکردنیان کچێکی تازە لەدایکبوویان فرۆشتبوو.
ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری بوونی باندێکیان پشتڕاست کردووەتەوە لە بەغدا کە چەندین کاری فرۆشتن و بە قاچاخبردنی منداڵانیان ئەنجامداوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری شوێنیان باندەکەیان دۆزیوەتەوە و هەڵیانکوتاوەتەسەر".
باسی لەوەشکردووە، لە چالاکییەکەدا تیمەکانیان دوو ژنیان دەستگیرکردووە کە پارەیان وەرگرتبوو بۆ فرۆشتنی کچێکی تازە لەدایکبوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو دوو تۆمەتبارە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون رێوشوێنی یاساییان بەرانبەر گیراوەتەبەر.
ر. ئ
ر. ئ