جیهانی
ئیدلیب... ناوەندی شەڕی توركیا و سوریا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زیاتر لە دوو هەفتەیە شەڕی سوریا و توركیا لە ئیدلیب دەستی پێكردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك سەربازی هەردوولا كوژراون و زیانێكی زۆریش بەر توركیا كەوتووە.
شەڕی ئاسمانی لە نێوان سوریا و توركیا لەئیدلیب بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ یەكشەممە سوریا فڕۆكەیەكی سەربازی وڵاتی توركیا بەسەر ئاسمانی ئیدلیبەوە خستوەتە خوارەوە.
لە بەرانبەردا توركیا بە موشەك دوو فڕۆكەی سوری خستوەتە خوارەوە و شەڕی ئاسمانیش لە نێوان هەردوولا بەردەوامە و لە ماوەی رابردووشدا ژمارەیەك سەربازی توركیا لە شەڕی ئیدلیب كوژران.
ئەوەی هەیە تا ئێستا ئەمریكا هیچ پاڵپشتیەكی خۆی بۆ توركیا لەشەڕی ئیدلیب نیشان نەداوە و هیچ هەڵوێستێكیشی بەلای سوریا نییە، هەرچی روسیا هەیە بە ئاشكرا رایگەیاندووە كە ئیدلیب سەر بە سوریا دەبێت و لەو پێناوەشدا پشتیوانی سوریا دەكات.