عیراقی
هاوپەیمانێتییەکەی نوری مالیکی مەرج بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دادەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سەرکردەیەکی هاوپەیماێتیی دەوڵەتی یاسا پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ وەک مەرجی هاوپەیمانێتییەکە بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلولی 2022، محەمەد سەهیود، سەرکردەی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک بڕیار لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی وەرناگرین و گەر چارەسەری ئەم دۆخە هەڵبژاردنی پێشوەخت بێت، دەبێت حکومەتێکی نوێ پێکبهێندرێت و بڕیاری لەبارەوە بدرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "کازمی لەزۆرێک لە پرسە گرنگەکانی وڵات سەرکەوتوو نەبووە و هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی ماوەی حکومەتەکەی بۆ درێژ نەکرێتەوە و حکومەتێکی نوێ پێکبهێندرێت و سووریشین لەسەر بوونی محەمەد شیاع بە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو".
س.ر