عیراقی

عیراق؛ گۆڕانکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق؛ گۆڕانکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێلدا دەکرێت
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتیی عیراق بڕیاریدا لەمەودوا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی لێبکەن و بەو شێوازە رێکی بخەن.

ئەمڕۆ شەممە 10ی ئەیلولی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گشتیی عیراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە "گۆڕانکاری لە تابلۆی ئۆتۆمبێلدا دەکەین و ناوی پارێزگاکانی لەسەر هەڵدەگرین و نوسینی ژمارەکانیش دەگۆڕین بۆ شێوەی ژمارەی زمانی ئینگلیزی".

ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارەکە بەزووترین کات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەمانەوێت لەگەڵ ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان رێکیبخەین و هاوشێوەبن".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ئەو بڕیارە چەند مانگێکە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت و بڕیاری گۆڕینی شێوازی مۆڵەتی شۆفێریش ماوەی دوو هەفتەیە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان