عیراقی
بە تۆمەتی تێوەگلان لە "گەندەڵی" ئەم وەزیرە دەبرێتە دادگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەتۆمەتی ئەنجامدانی "گەندەڵی و هەڵبژاردنی زەوییە نایابەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی و فرۆشتنەوەیان بە نایاسایی"، دادگەی کەرخ لە بەغدا کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی دەستەی دەستپاکی بڕیاریدا، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق بکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سۆمەریە نیوز کە لە سەرچاوەیەکی دادگەی کەرخەوە بڵاویکردەوە، دادگە بەتۆمەتی دەستبەسەرداگرتن و فرۆشتنی زەوییە نایابەکانی کۆمپانیای نەوتی (الوسط) لە بەغدا و بەسرە و فرۆشتنەوەیان لە دەرەوەی یاساکان، بڕیاردراوە لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە بکرێت کە بە تۆمەتی گەندەڵی ئاراستەی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و وەزیری دارایی عیراق بە وەکالەت کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ناوبراو تۆمەتباریشکراوە بە داوای پێدانی بەرتیل لە کۆمپانیا بیانییەکان بۆ ئەوەی پرۆژە و تەندەریان پێبدات لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە.
ئەوە لەکاتێکدایە 28ی ئابی ئەمساڵیش دادگەی فیدڕاڵی عیراق لەسەر دۆسیەیەک کۆبوەوە کە لە دژی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت تۆمارکرابوو، سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی هۆزەکانی بەسرە بە تۆمەتی "گەندەڵی" لەسەر وەزیری نەوت لە دەستەی دەستپاکی تۆمارکرابوو.

ر. ئ