عیراقی
وادەی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانی سەدرییەکان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر رایگەیاندووە، رەوتی سەدر و لایەنگرانمان بەشداری خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی داهاتوو دەکەین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئەیلولی 2022، سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە ماڵپەڕی ئەمڕۆی بەغدای راگەیاندووە " رەوتی سەدر بەشداری خۆپیشاندانی یەکی تشرین دەکەین وەک بەشێک لەگەل نەک وەک هێزێکی نارازی لە دەسەڵات، بەڵام بەشداری تەواوی خۆپیشاندانەکانی تشرین ناکەین و ئەمەش مانای ئەوە نییە دەستبەرداری شەقام بووین بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "گەر خۆشمان بەشداری نەکەین لایەنگرانی رەوتەکەمان بەشداری دەکەن چونکە خۆیان بەشێکن لەگەل و بەشداریکردنیشییان خۆپیشاندانی ملیۆنی دروستدەکات و پەتی گەندەڵی دەپچڕێنێ و خاڵی کۆتایی رستەکە دادەنێت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، مانگی رابردوو لایەنگرانی موقتەدا سەدر دەستیان بەسەر هەر سێ باڵەخانەی سەرۆکایەتییەکانی عیراقدا گرت و ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.
ر. ئ