عیراقی
هەوڵی دووبارە کردنەوەی بانکی رافیدەین لە هەرێم دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی دووبارە کردنەوەی لقەکانی بانکی رافیدەین لە هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆکی بانکەکەی کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردووەتەوە "ئەو پەرلەمانتارە سەردانی لقی سەرەکی بانکی رافیدەینی لە شاری بەغدا کردووە و لەگەڵ عەبدولحسێن جەمال، سەرۆکی بانکی رافیدەین بەمەبەستی کردنەوەی لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە و داواکارییەکەی قبوڵکراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە کۆبوونەوەکەدا د. نەرمین مەعروف باسی لە گرنگییەکانی هەبوونی لقی بانکی رافیدەین بۆ گەشەسەندنی ئابووری و سوودمەندبوونی هاوڵاتییان لە قەرز و پێشینەکانی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبەری بانکەکە کردووە و ئەویش نووسراوێکی فەرمی بۆ ئەو مەبەستە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە".
ر. ئ