عیراقی

عیراق ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا دەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ناوەندێکی توێژینەوەی ئەمەریکی هەوڵێکی عیراق بۆ کڕینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی تورکیا دەدات و ئەمەش ترسی لە ناوچەکە دروستکردووە.

ناوەندی جەیمس داونی ئەمەریکی بۆ توێژینەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە "فەرەنسا بازاڕی چەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە و هەریەکە لە میسر و ئیمارات تاوەکوئێستا رێککەوتنیان لەگەڵی کردووە و بەغدایش ئەوەندەی نەماوە بگاتە رێککەوتن بۆ کڕینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی (داسۆ رافال) لە نەوەی چوارەم و پێنجەم".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێشبینییەکان بۆ ئەوەدەچن عیراق بیەوێت لەڕێگەی ئەو فڕۆکانەوە رێگری لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری وڵاتەکەی بگرێت و ئەمەش لەرووی نێودەوڵەتییەوە کاریگەری دیکەی دەبێت و ئەگەری پێکدادانی سەربازی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهێز دەکات".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە 20ی تەمموزی ئەمساڵدا تورکیا ناوچەیەکی گەشتیاریی گوندی بەرەخی لە سنووری پاریزگای دهۆک بۆردوومانکرد و بە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان