عیراقی
نوری مالیکی بە فەرمی وەڵامی داواکەی سەدری دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
سەرۆکی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک پێویستناکات باسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بکرێت و دەبێت ئەم خولەی ئێستا دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە.
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکیدا رایگەیاند "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەلایەن دادگەی فیدڕاڵییەوە بەمانای ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدێت و پێویست ناکات باسی ئەو پرسە بکرێت، بەڵکو دەبێت ئەم خولەی ئێستا دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەتەواوی دەسەڵاتەکانییەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەموو هەوڵەکانی ئێستا بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پەلەکردنە لە پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەیە بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە حەوتی ئەم مانگەدا دادگەی فیدڕاڵی عیراق بڕیاری هەڵنەوەشاندنەوەی پەرلەمانی عیراقیدا، لەدوای ئەوەی سەدرییەکان داوای هەڵوەشاندنەوەیان دەکرد.
ر. ئ