عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی سەرۆک وەزیران دەگۆڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رێککەوتن لەگەڵ رەوتی سەدر محەمەد شیاع سودانی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکشێنێتەوە.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رێککەوتن لەگەڵ رەوتی سەدر محەمەد شیاع سودانی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکشێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلولی 2022، میدیا عیراقییەکان رایانگەیاندووە "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە درێژەی پەیوەندییەکانیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ موقتەدا سەدر بڕیاریانداوە بە کشاندنەوەی محەمەد شیاع سودانی و کاندیدکردنی عەدنان زروفی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و هەندێکیشیان ناوی حەیدەر عەبادییان هێناوە بۆ کاندیدبوون، بەڵام زۆرینە لەگەڵ زروفی بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە لەدوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حسێن بەفەرمی کاندیدە نوێیەکەی رابگەیەنێت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی عیراق".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، مانگی تەمووزی ئەمساڵ چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی بە فەرمی وەک تاکە کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرد و ئەو بڕیارەش ناڕەزایەتی زۆری رەوتی سەدری لێکەوتەوە.
ژ،ئ