عیراقی
بانکێک قەرز بە خانەنشینان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژیار ئازاد
بانکی رافیدەینی عیراقی کە بانکێکی حکومییە رایگەیاندووە، ئامادەن قەرز لەنێوان پێنج بۆ 25 ملیۆن دینار بە فەرمانبەران و خانەنشینان بدەن لەڕێگەی لقەکانی بانکەیانەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین رایگەیاندووە "جارێکی دیکە دەستمان بەپێدانی قەرز کردووەتەوە کە هەریەکە لە هێزە ئەمنییەکان، فەرمانبەرانی مەدەنی، خانەنەشینان دەگرێتەوە و قەرزەکەش لە پێنج ملیۆنەوە دەستپێدەکات تاکو 25 ملیۆن دینار".
باس لەوەشکراوە "قەرزەکە لەرێگەی بنکەکانی بانکەکە لە تەواوی پارێزگاکانی عیراق دەبێت و لەئێستادا وەرگرتنی مامەڵەی داواکاران دەستیپێکردووە".
هاوکات، لەچەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری دارایی کرد بۆ دووبارە کردنەوەی لقی بانکەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەکردنەوەی هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێمیش لە قەرز و پێشینەکانی بانکەکە سوودمەند دەبن.
ژ،ئ
ژ،ئ