عیراقی

کۆتا پۆسی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عیراق پڕدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتا پۆسی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عیراق پڕدەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لەئێستادا دۆخی عیراق ئارامە، ئاماژەی بەوەشکرد دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکان 
یەکەم کاری ئەنجومەنی نوێنرانی عیراق دیاریکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەو رووداوە نەخوازراوانەی لە عیراق روویدا دوای پەیامەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر جۆرێک لە هێمنی لە عیراق دروستبووە بە تایبەتی لەئێستادا کە چلەی ئیمام حسێن بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بەوەکرد "لایەنەکان بەردەوامن لە کۆبوونەوە و دانیشتن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند کۆبوونەوەیەکی کردووە کە رەوتی سەدر ئامادەنەبوو تیادا، بۆیە گرنگە پێکهێنانی حکومەت بە جۆرێک بێت بەشێک لە خواستەکانی رەوتی سەدر جێبەجێ بکات".

لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە ئەو ئەندام پەرلەمانە وتی "تائێستا هیچ وادەیەک بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیارینەکراوە، بەڵام لە هەوڵدان لە دوای چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت".

وتیشی "یەکەم کاری ئەنجومەنی نوێنرانی عیراق دیاریکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنە کە تایبەت بوو بە رەوتی سەدر، دوای ئەو کارەش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت و پرسی بودجە و چەند پرسێکی دیکەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان