کوردستانی
کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ لەسەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کۆنفراسی مەڵبەندەکان دەستیپێکرد.
لەو بارەیەوە رێبوار ستار، ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ 9ی کانونی یەکەمی 2019 کۆنفرانسی مەڵبەندەکان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانیەوە لەسەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکردووە و تاوەکو 3:00ی پاشینوەڕۆ بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە لە تەواوی سنووری مەڵبەندەکان هەڤاڵانی یەکێتی بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە پرۆسەکە دەکەن".
ناوبراو وتیشی "تەواوی دەنگدەرانی هەڤاڵانی یەکێتی لە هەر 17 مەڵبەندەکەی یەکێتی 4780 دەنگدرە، هەروەها 1700 کەس کێبڕکێ دەکەن بۆ نوێنەرایەتی کۆنگرە، کە رێژەی بەرکەوتەی رێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تەواوی ئۆرگانەکان زیاتر لە 500 هەڤاڵ ئەبن بە ئەندامی کۆنگرەی یەکێتی".
سەبارەت بە رێژەی ژن لە نوێنەرایەتی کۆنگرە رێبوار ستار ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی پەیڕەویی یەکێتی رێژەی ژن لە 20% بۆ نوێنەرایەتی کۆنگرەی داهاتووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هەروەها لە هەموو مەڵبەندەکان رێژەی ژن بەرچاوە".