عیراقی

"بەغدا پارە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دەنێرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"بەغدا پارە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دەنێرێت"
مەودا میدیا- ژیار ئازاد

ئەندامێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عیراق کۆبووەتەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی نەناردنی ئەو بڕە پارەیەی پێداوە کە بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە دابینکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلولی 2022، د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش سێ مانگ هەوڵێکی زۆرم لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا تا بڕە پارەیەک بۆ هاوکاری نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە عیراق تەرخانبکرێت و هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، خۆشبەختانە بڕیاری خەرجکردنی بڕی 150 ملیار دینار درا، بەڵام تاوەکو ئێستا پارە نەنێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر ئەو گرفتە سەردانی وەزیری تەندروستی عیراقم کردووە و خۆشبەختانە بەڵێنی ئەوەی پێدام بەزووترین کات هەوڵی چارەسەرکردنی بدات و پارەکە بۆ نەخۆشخانەکانی هیوا و نانەکەلی بنێردرێت".

باسی لەوەشکرد "وەزیری تەندروستی عیراق پێی راگەیاندم، لەبابەتی دەرماندا حسابی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ناکەین و چەنێکیان پێویستبێت  ئەگەر داوابکەن بۆیان دەنێرین، چونکە زۆر جار وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەکان داواکاری پێشکەشناکەن و ئێمە نازانین کام دەرمانەیان پیویستە بۆ ئەوەی بۆیان بنێرین".

 ژ.ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان