عیراقی

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق: جیابوونەوەی هاوسەران زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق: جیابوونەوەی هاوسەران زیادیکردووە
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی ئابی رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە بێت 19 هەزار و 142 گرێبەستی هاوژینی کراون و شەش هەزار و 491 جیابوونەوەش تۆمارکراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلولی 2022 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند "لە مانگی ئابدا 17 هەزار و 833 گرێبەستی هاوژینی کراون کە سێ هەزار و 309 گرێبەستیان لە دەرەوەی دادگە کراون، هاوکات چوار هەزار و 636 جیابوونەوە تۆمارکراون کە لە دەرەوەی دادگە جیابوونەتەوە، لەگەڵ هەزار و 855 جیابوونەوەی دیکە کە بە بڕیاری دادگە بووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە لە دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە بووە، هەروەها زۆرترین جیابوونەوەش لە داگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ کەرخە".

بەپێی ئاماری بڵاوکراوەی ئەنجومەنی دادوەری عیراق بێت، پرۆسەی هاوسەرگیری لە عیراق کەمیکردووە بە پێچەوانەوە رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران زیادیکردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان