عیراقی

دادگەی فیدراڵی سکاڵایەک لەبارەی دەستووری هەرێم رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی فیدراڵی سکاڵایەک لەبارەی دەستووری هەرێم رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق سکاڵای پەرلەمانتارێکی عیراقی لەبارەی دەستووری هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.

 شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ، لە دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق، سکاڵایەکی تۆمارکردبوو بەوەی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت کە دەستوورەکەی بەشێوەیەک دابڕێژێت، پێچەوانەی دەستووری عیراق نەبێت.
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عیراق کە ئەمڕۆ کۆبووەتەوە، بە وتەی شێروان دووبەردانی لەگەڵ رەتکردنەوەی سکاڵاکە ئاماژەی بەوە کردووە "ئەو بابەتە لە دەرەوەی پسپۆڕیی دادگەی باڵای فیدراڵییە".

چواری ئابی ئەمساڵیش دادگەی فیدڕاڵی عیراق بڕیاریدا سکاڵای ئەندامێکی دیکەی پەرلەمان رەتبکاتەوە کە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی بە "نادەستوریی" ناوبردبوو و تۆمەتباریکردبوون بە پێشێکردنی مادەکانی دەستووری عیراق.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان