عیراقی
ئەمشەو لەنێوان عیراق و تورکیا چی روودەدات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو هێزێکی گەورەی سوپای عیراق چووە بۆ لابردنی ئاڵای تورکیا لە بنکەی سەربازی لە بەعشیقەی شاری موسڵ ماوەی چەند کاتژمێرکیان داوە بە تورکیا بۆ لابردنی ئاڵاکەیان.
بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بێت، فەریق روکن ناسر غەنام، سەرۆکی ئەکادیمی سەربازی عیراق بە هێزێکی گەورەی سوپای عیراق چووە بۆ لابردنی ئاڵای تورکیا لە بنکەی سەربازی لەبەعشیقەی شاری موسڵ کە 160 کیلۆمەتر لەقوڵایی خاکی عیراقە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، مۆڵەتی چەند کاژمێرێکیان داوە بە سوپای تورکیا ئەگەر ئاڵای تورکیا لەناو خاکی عیراق نەهێننە خوارەوە ئەوە بەدەستی خۆیان دەیهێننە خوارەوە.
س.ر