عیراقی
هۆشدارییەک لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بۆ چەند لایەنێک
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەبارەی ھەوڵدان بۆ تێکدانی رەوشی عیراق و قوڵکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکان ھۆشداری دەداتە چەند لایەنێک، دەشڵێت "ئەوەی ئاژاوە دەنێتەوە، دەبێت باجێکی قورس بدات".

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان کە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، زانیاری ورد و بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە کە ھەندێک لایەن لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ھانی ھاوڵاتییان دەدەن بۆئەوەی لە دوای کۆتاییھاتنی چلەی ئیمام حسێن، جارێکی دیکە دەست بەخۆپیشاندان و توندوتیژی بکەنەوە.
لە راگەیەندراوکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیشیکردووەتەوە، دڵنیان لەوەی رەوتی سەدر و خودی موقتەدا سەدریش لەو ھەوڵانە بەدوورن و ھیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.
لە راگەیەندراوکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیشیکردووەتەوە، دڵنیان لەوەی رەوتی سەدر و خودی موقتەدا سەدریش لەو ھەوڵانە بەدوورن و ھیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ھەموو ھەوڵەکان بەو ئاراستەیەن لەدوای کۆتاییھاتنی رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکاتەوە و حکومەتی نوێ پێکبھێنرێت، ھەر لایەنێکیش کار بۆ نانەوەی ئاژاوە بکات و ھەوڵی تێکدانی رەوشی عیراق بدات، بە قورسی باجەکەی دەدات.
ر. ئ
ر. ئ