عیراقی

کازمی: لە 2003 وە وڵات قەیرانی وەک ئێستای بەخۆیەوە نەدیووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی: لە 2003 وە وڵات قەیرانی وەک ئێستای بەخۆیەوە نەدیووە
مەودا میدیا-

لە پەیامێکدا بەبۆنەی رێوڕەسمی یادی چلەی ئیمام حسێن سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد، هاوڵاتییان لەو قەیرانە سیاسییە رزگاربکەن کە "لەدوای ساڵی 2003 وە قەیرانی وا قورس نەبووە".

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە لە پەیامێکدا رایگەیاند "عیراق لەئێستادا بە قەیرانێکدا تێدەپەڕێت، کە یەکێکە لە قورسترین قەیرانەکان لەدوای ساڵی 2003وە، بەڵام هیوامان هەیە بگەینە چارەسەرێک بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە بەرەو گەیاندنی عیراق بە وڵاتێکی ئارام و جێگیر".

ئاماژەی بەوەشکرد "یادی چلەی ئیمام حسێن بکەنە دەرفەتێک بۆ لەبەرچاوگرتنی عیراق و هاوڵاتییەکانی، ئەوان شایەنی ئەوەن قوربانیان لەپێناو بدرێت، عیراق ئەمانەتە لە ئەستۆی هەمووماندایە".

سەبارەت بە رێوڕەسمەكەش سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەكرد، ئەمساڵ لە دۆخێکی ناهەمواردا پێشوازییان لە ملیۆنان زیارەتکار کرد، بەڵام "توانیمان لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بین، ئەوەی لە تواناماندا بێت ئەنجامیبدەین".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان