عیراقی
چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەک ئاڕاستەی رەوتی سەدر دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، نامەیەکمان ئاڕاستەی موقتەدا سەدر کردووە بۆ بەشداریکردنی رەوتەکی لە حکومەتی نوێی عیراق.
مەحمود حەیانی، سەرکردەی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند "چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای عیراق دەکات و دیالۆگیش بەباشترین رێگا دەزانین، بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکمان ئاڕاستەی موقتەدا سەدر ، رێبەری رەوتی سەدر کردووە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق بکات و دڵنیابێت لەوەی بە قەبارەی 73 پەرلەمانتار دەتوانێت مافی هەڵبژاردنی خۆی بەدەستبهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "چەند رۆژێکە نامەکەمان ئاڕاستەی سەدر کردووە، بەڵام تاکو ئێستا بە بەڵی یان نەخێر هیچ وەڵامێکی نەداوینەتەوە و چاوەڕێین لەبەر ئەوەی جگە لە دیالۆگ هیچ رێگەیەکی دیکە لە بەردەم لایەنەکاندا نییە".
هاوکات، بەپێی لێدوانە جیاوازەکانی سەرکردە عیراقییەکان دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حسێن گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات، بەپێی لێدوانە جیاوازەکانی سەرکردە عیراقییەکان دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حسێن گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستپێدەکاتەوە.