عیراقی
قەرزێکی 25 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی رافیدەین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کە خاوەنی دوکان، وەرشە و پیشەی دیکەن قەرزی بچوکی بازرگانی 25 ملیۆن دیناری دەیانگرێتەوە.
بانکی رافیدەین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کە خاوەنی دوکان، وەرشە و پیشەی دیکەن قەرزی بچوکی بازرگانی 25 ملیۆن دیناری دەیانگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە بانکی رافیدەینی عیراقی بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە "قەرزی پرۆژەی بچوک بڕی 25 ملیۆن دینارە و ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە، كە خاوەنی دوكان، وەرشە و پیشەی دیكەن".
بانکەکە ئاماژە بەوەشدەکات "ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكە تا شەش ساڵە و پێشكەشكردنیش لەڕێگەی لقەكانی بانكەوە دهبێت، كە لە بەغدا و پارێزگاكانی دیكهی عیراق هەن".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەو قەرزە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە چونکە لە رابردوودا بانکەکە تەواوی لقەکانی لە هەرێم داخست، لە ماوەی رابردوو بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیا راگەیاند "لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین گفتوگۆمانکردووە بۆ دووبارە کردنەوەی لقەکانی بانکەکە لە هەرێمی کوردستان".
ر. ئ
ر. ئ