عیراقی

"دوای چلەی ئیمامی حسێن، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"دوای چلەی ئیمامی حسێن، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دەستپێدەکاتەوە"
مەودا میدیا-

زیاتر لە مانگ و نیوێک بەسەر راگرتنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێپەڕیوە، پەرلەمانتارێکی کوردیش رایدەگەیەنێت، چاوەڕێ دەکرێت دوای تەواوبوونی مەراسیمەکانی چلەی ئیمامی حسێن، دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دەستپێبکاتەوە.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "تائێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دیارینەکراوە، بەڵام هەموو گریمانە و ئەگەرەکان بەرەو ئەوە دەچن کە دوای چلەی ئیمامی حسێن، جارێکی دیکە کۆبوونەوەی لایەنەکان دەستپێدەکاتەوە و بەوهۆیەش کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیش دەستپێدەکاتەوە".

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەیەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند "مەرجنییە لە یەکەم دانیشتندا سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت، چونەکە ئەوە پەیوەسەتە بە رێکەوتنی لایەنەکان و دەبێت لایەنە سیاسییەکان لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران رێکبکەون ئینجا دانیشتنی پەرلەمان تایبەتدەکرێت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار".

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا لەئێستادا چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆی 185 پەرلەمانتاری کۆکردوەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان