عیراقی

دادگەی فیدراڵی دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عیراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگەی فیدراڵی دروستکردنی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی عیراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، دادگەی باڵای فیدڕاڵی عیراق بڕیارێکی وەزیری نەوتی عیراقی سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمپانییەکی نەوتی هەڵوەشاندەوە.
 
دادگەی باڵای فیدڕاڵی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕگەکانی (2) و (3)ی ئەنجومەنی وەزیران لە بڕیاری ژمارە 109ی ساڵی 2020 و بڕیاری 211ی ساڵی 2021 هەڵدەوەشێندرێنەوە کە تایبەتە بە هەنگاوەکانی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نەوتی نیشتیمانی و دانانی ئیحسان عەبدولجەبار، وەکو سەرۆکی ئەو کۆمپانیایە.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، کە دادگە رێگەیەك و دەروازەیەکی لەو هەنگاوانەدا نادۆزیتەوە بۆ پاراستنی موڵکی گشتی بۆ هەموو رۆڵەکانی گەل لەلایەن ئەو کەسانەی کە بۆ ئەو کارە راسپێردراون و سەرپێچی مادەی (27)ی دەستوریان کردووە لە بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەبوونی ئینتیمای نیشتیمانی بۆ دەوڵەت.
 
لە کۆتاییدا دادگەی باڵای فیدڕاڵی دەڵێت "شکستهێنان لە پاراستنی موڵکی گشتی دەبێتەهۆی داڕمانی وڵات بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەپێی مادەکانی 29 تا 36ی دەستوور".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان