عیراقی
وادەی دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراک راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئامادەسازی بۆ دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانی راگەیاند کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئامادەسازی بۆ دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانی راگەیاند کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلولی 2022 عەلا جبوری، وەزیری بازرگانیی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کۆمپانیای گشتیی بازرگانی پێداویستی خۆراکی سەر بە وەزارەت ئامادەکارییە هونەری و کارگێڕییەکانی تەواوکردووە و تەواوی پێداویستییە خۆراکییان رادەستی کۆگاکان کردووە بۆ ئەوەی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.
هاوکات وەزیری بازرگانیی عیراق، داواشی لە سەرجەم بریکارەکان کردووە سەردانی بنکەکان بکەن بۆ ئەوەی پشکی خۆیان وەگرن بەپێی ئەو خشتەی بۆیان دانراوە.
هەروەها دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە بە یەکجار سەرجەم مادەکان بەبێ دواکەوتن وەردەگرن، دەشڵێت "کۆمپانیا هەڵدەستی بە فۆرشتنی ئاردی داس و شیری دۆڤیلاکی فەڕەنسی راستەوخۆ بە هاوڵاتییان بە نرخێکی زۆر هەرزان".
ر. ئ
ر. ئ