عیراقی

داوای مراندنی ئۆتۆمبێلی کۆن دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای مراندنی ئۆتۆمبێلی کۆن دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی بڵاوکراوەیەکی میدیا عیراقییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق، داوا دەکات سیستمی "مراندنی ئۆتۆمبێل" دەستپێبکاتەوە و هاوردەکردنی مەتۆڕسکیل-یش رابگیرێت.

تارق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عیراق رایدەگەینێت، پێشنیازێكیان داوە بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ راگرتنی هاوردەكردنی ماتۆڕسكیل و توكتوك بۆ ماوەی سێ ساڵ جگە لەو ماتۆڕسكیلانەی بۆ هێزەكانی ناوخۆ هاوردە دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایانكردووە كاركردن بە بڕیاری ژمارە 68ی ئەنجومەنی وەزیران رابگیرێت كە شۆفێری سەرپشككردووە رەسمی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بدات، یاخود ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆ بمرێنێت، بەڵكو دەیانەوێت پرۆسەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل وابەستەی مرادنی ئۆتۆمبێلێكی دیکە بكرێت.

ئەم پێشنیازەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عیراق بە ئامانجی رێگریکرنە لە زیاتر قەرەباڵغبوونی شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە کە کۆنبوون و هۆکارن بۆ پیسکردنی ژینگە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان