کوردستانی

لەبارەی دامەزراندنی 30 کەسەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دامەزراندنی 30 کەسەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دامەزراندنی 30 کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە روونکردنەوە دەدات.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، سەبارەت  بە دامەزراندنی 30 کەس بۆ هەردوو سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگای ئۆنلاین و بە خاڵ و بەشێوەیەکی زۆر دادپەرەوەرانە پڕۆسەکە بەڕێوەچوو, بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەییشت کە سێ کەس لەوانەی بەپێی خاڵبەندی دامەزراون ناڕاستییان لەگەڵ کردووین و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە نین لەوەش خراپتر ئەوەیە پشتگیریشیان بۆ کراوە کە دانیشتوی هەڵەبجەن هەر بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنین:

1- هەر بەڕێزێک  سکاڵای هەیە لەوەی کە ناوی نەهاتووەتەوە سەردانی دیوانی وەزارەت بکات تا هەموو بەڵگە نامەکانی بخەینەبەردەست.

2- ئەو ناوانەی کە دانیشتوی هەڵەبجە نین رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ناوەکانیان لادەبرێت و بەپێی ریزبەندی شوێنەکانیان پڕدەکرێتەوە.

3- ئەو کەس و دامەزراوانەش کە پشتگیری ناڕاستیان کردووە ئەیانخەینە بەردەم لێپرسینەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد