عیراقی
هۆشداریی لە ئەنجامدانی کودەتا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی فراکسیۆنی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق لە پەرلەمانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجۆڵه‌كانی شه‌وانی به‌غدا بۆنی كوده‌تای لێدێت.
ئەندامێکی پەرلەمانی فراکسیۆنی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق لە پەرلەمانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجۆڵه‌كانی شه‌وانی به‌غدا بۆنی كوده‌تای لێدێت.
ئەمڕۆ هەینی 23ی ئەیلولی 2022 عەلی جەمالی, ئه‌ندامی فراكسیۆنی پەرلەمانی سادقونی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه و شه‌وانه نمایشی سه‌ربازی له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامده‌درێت كه بۆنی كوده‌تای لێدێت.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی له كه‌رخ، ره‌سافه و ناوچه‌ی سه‌وز رووده‌ده‌ن، سیناریۆی ئه‌نجامدانی كوده‌تایه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو هاوڵاتیانی به‌غدا دروستكردووه.
عەلی جەمالی دووپاتیشی دەکاتەوە، ئەرکی هێزه ئەمنییەکان پاراستنی دەوڵەتە لە هەر لایەنێک کە به‌كوده‌تا بیه‌وێ هەوڵی رووخاندنی پرۆسەی سیاسی بدات به‌هه‌ر جۆرێك بێت، جا چ سەربازی بێت یان بە شێوەیەکی دیكه.
ر. ئ
ر. ئ