عیراقی

کازمی: کەسانێک هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە حکومەتەکەی من شکستبهێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کازمی: کەسانێک هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە حکومەتەکەی من شکستبهێنێت
مەودا میدیا-

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان داوای خولی سێیەمی گفتوگۆی نیشتمانی دەكەم،  تاکە رێگەش "گفتوگۆکردنە بۆ چارەسەری کێشەکان".

ئەمڕۆ هەینی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانە لە نیۆرک- ئەمەریکا لە لێدوانێکدا رایگەیاند "داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكەم بەرپرسیارێتیی مێژوویی هەڵبگرن و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان داوای خولی سێیەمی گفتوگۆی نیشتمانی دەكەم و پێویستە هێزە سیاسییەكان دەرفەتی گفتوگۆ بقۆزنەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەقامگیری ناوچەكە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر دۆخی عیراق دەبێت و هەلی بونیادنەوەی عیراقمان هەیە، بەڵام كەسانێك كێشەیان لەگەڵ من هەیە و دەیانەوێت حكومەت شكستبهێنێت".

جەختیش دەکاتەوە، له‌ دیداره‌كانیدا له‌ نیویۆرك، سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌گرنگییه‌وه‌ له‌ رۆڵی عیراق له‌ هێنانه‌دی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌ڕوانن، له‌ هه‌مانكاتدا سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان