کوردستانی

نرخی هێلکە بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەی ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی هێلکە بەرزبووەتەوە و هۆکارەکەی ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و دەشڵێت "لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كۆبوونەوەمان كردووە و بەڵێندراوە گرانتر نەكرێت".  
  
ئەمڕۆ هەینی سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە نرخی هێلكە بەرزبووەتەوە و یەك كارتۆن زیاتر لە 17 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەكەی.  
  
ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەیەك لەمەوبەر یەك كارتۆن هێلكە 48 بۆ 50 دینار بووە و ئێستا نرخەكەی بەرزبووەتەوە بۆ 65 هەزار دینار كە هۆكارەكەشی پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هێلكەوە هەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكان و جگەلەوەش هاوردەكردنی قەدەغەكراوە و خواستی ناوخۆ پڕناكرێتەوە.  
  
باسی لەوەشکرد "كۆبوونەوەمان لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كردووە و بەڵێنیان داوە نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە زیاتر بەرزنەكرێتەوە".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan