عیراقی
شکست بە هەوڵی بە قاچاغبردنی بەرهەمە نەوتییەکان هێنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە حەوت پارێزگا شكستیان به هه‌وڵێك بۆ قاچاخبردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان هێناوه و 34 تۆمەتباریش دەستگیرکراون و چەند وێستگەیەکیش سزادراون.
ئەمڕۆ شەممە 24ی ئەیلولی 2022 ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق رایگەیاند "له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵكوتانه سه‌ر و دانانی بۆسه‌دا هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی توانیویانه به قاچاخكردنی نزیكه‌ی 763 هه‌زار لیتر له به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه، پرۆسه‌كانیش له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی (به‌غدا - دیاله - كه‌ركوك - نه‌ینه‌وا - ئه‌نبار - قادسیه – به‌سڕه) ئه‌نجامدراون، ده‌ستیش به‌سه‌ر 10 خه‌زانی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان گیراوه".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 34 تۆمەتبار دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر 30 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر گیراوە و بەنزینخانەیەک داخراوە و چەند وێستگەیەکی دیکەش سزادران".
ئەوەشخراوەتەڕوو "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون و رێگەی یاساییان بەرانبەر دەگیرێتە بەر".
س.ر