عیراقی

وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی دەمامک زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلار بەفیڕۆدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی دەمامک زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلار بەفیڕۆدەدات
مەودا میدیا-

دەستەی دەستپاکیی عیراق ئاشکرایدەکات وەزارەتی تەندروستی عیراق لە چەند گرێبەستێکیدا بڕی زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلار و 50 هەزار دۆلار بەفیڕۆداوە، ئاماژە بەوەشدەکات گرێبەستەکان بۆ کڕینی دەمامک بووە.

ئەمڕۆ شەممە 24ی ئەیلولی 2022 دەستەی دەستپاکیی عیراق رایگەیاند "وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە سێ گرێبەستی کڕینی ملیۆنێک و 250 هەزار دەمامک لە جۆری 'سی پاپ'ی چینی 24 ملیۆن و 50 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بەفیڕۆداوە".
 
ئاماژە بەوەشکراوە "کڕینی ئەو هەموو دەمامکە لەلایەن کۆمپانیای کیمادیای سەر بە وەزارەتی تەندروستی لە کاتێکدایە وەزارەتەکە هیچ پێویستیی بەو دەمامکانە نییە، هەروەها گرێبەستی یەکەمی کڕینی دەمامکە چینییەکان تایبەتە بە فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای میسان و بە گوژمەی 5 ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە، گرێبەستی دووەمیش تایبەتە بە تەندروستیی نەجەف و بە گوژمەی 9 ملیۆن و 100 هەزار دۆلارە، گرێبەستی سێیەمیش تایبەتە بە تەندروستیی موسەننا و بە گوژمەی 9 ملیۆن و 750 هەزار دۆلارە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو"یەک ملیۆن و 50 هەزار لەو دەمامکە چینییانە بە یەکسانی دابەشکرانە سەر فەرمانگەکانی تەندروستیی پارێزگاکانی سەلاحەدین و موسەننا و نەجەف. هەروەها، 200 هەزار دەمامکیش دراونەتە تەندروستیی پارێزگای میسان، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایانە ئامادەنەبوون ئەو دەمامکانە وەربگرن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان