وەرزش

چاڤی ئامۆژگاری پیدری دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاڤی ئامۆژگاری پیدری دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راهێنەری بەرشلۆنە خاڤی هێرناندێز لە وەرزی رابردووەوە تا ئێستا چەند ئامۆژگارییەکی پێشکەش بە یاریزانەکەی، پێدری کردووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشیکردووە: چاڤی پێی وایە پێدری یاریزانێکی سەرەکیە لەپرۆژەکەیداو هەموو ئەو توانایانەی هەیە کە بەدوایدا دەگەڕێت بۆیە یاریزانێکی گرنگە لەناو یانەکە و رەنگە گرنگترینیان لەتیمەکەدا بێت.

رۆژنامە ئیسپانیەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە چاڤی چەند ئامۆژگارییەکی داوە بە پێدری کە دیارترینیان هەوڵدانە بۆ خۆلادان لە بریندارەکان بە گرتنە بەری چاودێرییەکی زۆر لە ئاستی راهێنان و خۆراک و پشوودان.

چاڤی داوای لە پێدری کرد کە بوەستێت ئەگەر سەرنجی هەر ئازارێک بدات، هەرچەندە یاریزانەکە ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانیش، بەڵام لە وەرزی رابردووەوە فێری بووە.

خاڵی دووەم لە چاڤیەوە سەرنجی خستە سەر لایەنی هێرشبەر کە تێیدا داوا لە پێدری کراوە زیاتر سەیری ئامانجەکە بکات، چونکە توانای ئەوەی هەیە کە بتوانێ گۆڵی زیاتر دروست بکات و تۆماری بکات.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوەشداوە: کە چاڤی ئەوەندە متمانەی بە پێدری هەیە کە پێی گوت دەبێت بە تۆپ یان بە بێ تۆپ دەست بە پێشەنگایەتی تیپەکە بکەیت،جگەلەوەش راهێنەرەکەی بەرشەلۆنە داواشی لە پێدری کرد کە کاپتن بێت هەرچەندە وەرزی رابردوو تەنیا 18 ساڵ بوو و چەندین یاریزانیش لەو گەورەتر هەبوون لە یانەکەدا.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن