عیراقی

هادی عامری: پێویسته‌ كۆتایی به‌ قه‌یرانی سیاسی بهێندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هادی عامری: پێویسته‌ كۆتایی به‌ قه‌یرانی سیاسی بهێندرێت
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح رایگه‌یاند، پێویسته‌ قه‌یرانی سیاسی له‌ وڵات كۆتایی پێبهێندرێت و حكومه‌تێكی نیشتمانی پێكبهێندرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئەیلولی 2022 نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هادی عامری له‌ به‌غدای پایته‌خت پێشوازی له‌ ئێلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزی رووسیا، ئه‌لێكسی فرۆلكین جێگری سكرتێری ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی بۆ هاوكاری سه‌ربازی- ته‌كنیكی ئه‌و وڵاته‌ كرد. 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵییه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌هێزكردنیان له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا كرا، به‌ئامانجی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق.

هادی عامری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ كۆتایی به‌ قه‌یرانی سیاسی بهێندرێت و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری نیشتمانی پێكبهێندرێت كه‌ توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی كاری هه‌بێت.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان