عیراقی
دادگەی باڵای فیدڕاڵی دوو سكاڵا دژ بە كۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی ههرێم رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دادگەی باڵای فیدراڵی عیراق، دادگەکە دوو سکاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان رەتکردەوە و تەنها داوایکردووە وشەیەک لە یاساى تایبەت بە پێکهێنانى ئەو کۆمیسیۆنە بگۆڕدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە دادگەی باڵاى فیدراڵیى عیراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگەیەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان کە بەتەنها سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات، بەپێی بڕیارەکە پێویستە لەمەودوا کۆمسیۆنی عیراقیش ئاگادار و چاودێریی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکات.
وریا سەعدى، راوێژکارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان کە ئامادەى دانیشتنەکە بوو بە رووداوی راگەیاندووە "دادگەى باڵاى فیدراڵیى عیراق بە دوو بڕگە بڕیارى رەتکردنەوەى ئەو دوو سکاڵایەی دەرکرد، کە لە یەکەمیاندا دەڵێت، یاسای کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان دژ بە دەستوور نییە و هاوتایەتى، لە بڕگەى دووەمیشیدا دەڵێت، یەک وشەى نێو یاساکە کە نووسراوە تایبەت بگۆڕدرێت".

ئەو راوێژکارە ئاماژەی بەوەکردووە "تێبینییەکە لەبارەى ئەو بڕگەیەوە ئەوەیە کە ئەگەر راپرسییەکانى عیراق لە هەرێمى کوردستان ئەنجامبدرێت ئەو دەسەڵاتە تایبەتمەندە بۆ ئەنجامدانى، بۆ کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمى کوردستان نابێت و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق ئەنجامیدەدات، بەوپێیە ئەو بڕگەیەى یاساکەى هەرێمى کوردستان لادەبرێت".
ر. ئ