عیراقی
لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا باس لەوەدەکات، لایەنە سیاسییەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی سبەینێ 27ی مانگ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش، دەڵێت "تائێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەوبارەیەوە نییە".
دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "کۆبوونەوەی چڕوپڕ لەنێوان لایەنەکان هەیە بۆ رێککەوتنی کۆتایی بە مەبەستی پیکهێنای حکومەتی نوێ و دەرکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستووەی ئێستا تێیدایە".
سەبارەت بەو هاوپەیمانێتییە نوێیەش بەناوی (هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت) کە باسی لێوەدەکرێت، وتی "هەنگاوێکی باشە بۆ خێراکردنی چارەسەری پرسی پێکهێنانی حکومەت، بەمەرجێک سەدرییەکان بەشداری پێبکەن لە حکومەتی نوێ".
ئەوە لە کەتێکدایە هیشام روکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی لە لێدوانێکدا رایگەیاند "لایەنە سیاسییەکان رێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لە رێکەوتی 27ی ئەم مانگە، بەڵام ماوەتەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەم وادەیە پەسەند بکات بۆ ئەوەی پەرلەمان دەست بە کار ببێتەوە".
ر. ئ