عیراقی

بە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق چی روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق چی روودەدات؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە دەنگی پەرلەمانتاران دەست لەکاردەکێشێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر سبەینێ داواکاری دەست لەکارکێشانەوە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رەتکرایەوە لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر ئەندامێکی پەرلەمان دەست لەکاربکێشێتەوە کۆمەڵێک رێکاری خۆی سەرۆکی پەرلەمانیش کاتی خۆی هەر ئەندام پەرلەمان بووە و بە دەنگی پەرلەمانتاران بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی".

ئاماژەی بەوەکرد "بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەینێ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرێت، ئەگەر هاتوو سەرۆکی پەرلەمانیش دەست لەکاربکێشتەوە ئەوا پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر دەدەن، بۆیە نازانرێت دەست لەکارکێشانەوەکەی قبووڵ دەکرێت یاخود نا".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر سبەینێ داواکاری دەست لەکارکێشانەوە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رەتکرایەوە لە کارەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام دەتوانێت دووبارە داواکاری پێشکەش بکاتەوە، هەروەها ئەگەر دەستیشی لەکارکێشاوە کەسێکی دیکە لە سوننەکان کاندید دەکرێت و دەنگی پێدەدرێت بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عیراق، هەتاوەکو دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان جێگری دووەم دەتوانێت کارەکان بەڕێوەببات".

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆک پەرلەمان، هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بڕیاردانە لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کە داواکاری پێشکەشکردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان