عیراقی
دەستەی دەستپاکی: خانەوادەی تیرۆریستێک شەهیدانیەیان پێدراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکیی عیراق-دا هاتووە، لە میانی جێبەجێکردنی دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەکانی گەندەڵیی دارایی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا، نەوت، تەندروستی و شارەوانیی پارێزگای دیالە دەستیانگرتووە بەسەر دۆسیە پارەدان بە بنەماڵەی کەسێکدا کە تیرۆریست بووە و وەک شەهید تۆمارکراوە.

بەگوێری راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عیراق کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە "نووسراوێکیان دەستکەوتووە کە پاڵپشتییە بۆ پێدانی پارە بە بنەماڵەی کەسێک چونکە قوربانیی تیرۆرە و شەهیدە، سەرەڕای ئەوەی بەڵەنامەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە ئەو کەسە چەکداری گرووپە تیرۆریستییەکان بووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە لە بەدواداچوونەکانیان بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی دەرکەوتووە لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگاکە 168 هەزار لیتر نەوت بەفیڕۆچووە.
ئەوەش ئاشکراکراوە، كۆمپانیاكە دوو هەزار لیتر نەوتی سپی، بەسەر نانەواخانە و فڕنەكانی ناحیەی خاڵسدا دابەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆرە داخراون و بەشێكیشیان بە غازی شل كاردەكەن.
ر. ئ
ر. ئ