جیهانی

تەندروستی ئێران دواین ئامارەکانی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی ئێران دواین ئامارەکانی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی ئێران  12 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستدا و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتە 66 کەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتە هەزار و 501 کەس.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستی ئێران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "لە 24 کاتژمێری رابردوودا 12 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتە 66 کەس".

 ئاماژەی بەوەشکرد  "کە 514 کەسی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بۆ هەزار و 501 کەس بەرزبووەوە".
Qaiwan
Qaiwan