عیراقی

هاوپەیمانیی سەروەری پشتیوانی لە مانەوەی حەلبوسی لە پۆستەکەی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانیی سەروەری پشتیوانی لە مانەوەی حەلبوسی لە پۆستەکەی دەکات
مەودا میدیا-

هاوپەیمانیی سەروەری رایدەگەیەنێت، جەخت لە مانەوەی محەمەد حەلبوسی لە پۆستەكەی دەكەین پێویستە دیالۆگ بكرێنە بنەمایەك بۆ بەرگرتن لە دووركەوتنەوەی لایەنەكان.

 ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلول 2022 هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات "کاردەکەن بۆ رێگریکردن لە روونەدانى هیچ بەریەککەوتنێک کە هەڕەشەبێت بۆسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتى یان گەل و دامەزراوەکانى رووبەڕووى مەترسی بکاتەوە".

لە راگەیەندراوکەدا ئەوەش هاتووە "هەنگاوی ورد دەنێین بۆ گەیشت بە نووسینەوەی فۆرمێک کە جێگەی رەزامەندیی هەمووان بێت، ئەوەش بۆ زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و مافەکانی هاوڵاتییان".

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، محەمەد حەلبوسی، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی نووسیوە و لە خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمانی عیراقدا لە رۆژی چوارشەممە 28ی ئەیلول 2022 دەنگی لەسەر دەدرێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان