عیراقی
مستەفا كازمی: دۆخی ئەمنی ئێستا رەنگدانەوەی قەیرانی سیاسییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا
سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەکییەکانی سەر ناوچەی سەوز بدۆزنەوە و داواشی لەلایەنە سیاسییەکان کرد گتوگۆکانیان چڕبکەنەوە بۆ دەڕچوون لەم قەیرانە چەقبەستووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئەیلولی 2022 مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق هێزە ئەمنییەكانی راسپارد بگەڕێن بەدوای ئەنجامدەرانی مووشەك بارانكردن و بە ئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و داوایكردووە دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییەكان بەرێوەبچێت بۆ دەرچوون لەم قەیرانە سیاسییەی ئێستا لەگەڵ پشتیوانی كردنی دەوڵەت و دامەزراوەكانی بۆئەوەی ئەركەكانی خۆی راپەڕێنێت.
بەپێی راگەیاندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان هێزە ئەمنییەكانی راسپاردووە بگەڕێن بەدوای ئەنجامدەرانی تاوانی مووشەك بارانكردنی ناوچەی سەوز و دەستگیریان بكەن.
مستەفا كازمی تەئكیدی كردووەتەوە لە پێویستی پابەندبوونی هێزە ئەمنییەكان بە ئەركەكانیان لە پاراستنی دامەزراوەكانی دەوڵەت و موڵكی گشتی و تایبەت و خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە.
ر. ئ