عیراقی
چاکسازی دەکرێت و مووچەی ئەم کەسانە دەبڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت لە عیراق 300 هەزار کارمەند و فەرمانبەر لە مووچەیەک زیاتر وەردەگرن، ئاماژەی بەوەشکرد بە گەڕانەوەی ئەم مووچانە داهاتی حکومەت زیاددەکات.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو چاکسازییانەی حکومەتی عیراق دەیکات لە بودجەی ساڵی 2021 لە عیراق 300 هەزار کارمەند و فەرمانبەر لە مووچەیەک زیاتر وەردەگرن و هەندێکیان پێنج مووچە وەردەگرن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی هەبوونی ئەم کەسانەوە بودجەی گشتی بەفیڕۆدەچێت، بڕی پارەی مووچە 70 ترلیۆن دینارە، ئەوەش رێژەیەکی زۆرە و هۆکارەکەشی بۆ چەند مووچەی و مووچەی وەهمی و زۆریی دامەزراندن دەگەڕێتەوە".
لەبارەی ئەوەی هەمان چاکسازی لە بودجەی ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت جەمال کۆچەر وتی "جاری نازانرێت بەردەوام دەبێت یاخود نا ئەوەیان پەیوەندی بە حکومەتی نوێی عیراقەوە دەبێت، هەروەها تاوەکو ئێستاش ئەو بڕیاری چاکسازییە بە تەواوی جێبەجێنەکراوە، بەڵام هەر بەردەوامی هەیە".
س.ر