عیراقی

عیراق یاداشتی ناڕەزایی تووندی پێشكەشی ئێران كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق یاداشتی ناڕەزایی تووندی پێشكەشی ئێران كرد
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

حكومەتی عیراق باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت كرد و یاداشتێكی ناڕەزایی دەریڕینی تووندی پێشكەشی ئەو وڵاتە كرد بەهۆی بۆردوومانەكانی چەند ناویەچەكی هەرێمی كوردستان.

لەدوای بۆردوومانی بەردەوامی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ، ئەمرۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلولی 2022 وەزارەتی دەرەوەی عیراق بانگهێشتی باڵیۆزی ئێرانی كرد لە بەغدا و یاداشتێكی ناڕەزایی تووندی پێشكەشی ئەو وڵاتە كرد.
 
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق وتی "باڵیۆزی ئێران لە عیراق بانگهێشت كراوە و یاداشتێكی تووندی ناڕەزایی پێشكەش كراوە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەكانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان".

وتیشی" لە یاداشتی ناڕەزایی دەربڕینەكەدا تەئكید كراوەتەوە لەوەی ئەو دەستدرێژییانە سەروەریی خاكی عیراقی پێشێلكردووە و ئەو هێرشانە زیانی زۆری بە ژێرخانی وڵات گەیاندووە و ئەو هێرشانە دژی پرەنسیپی دراوسێیەتییە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان