عیراقی
عیراق داهاتی نەوتی مانگێک ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی نەوتی عیراق دوایین ئامارەی بڵاوکردەوە کە هی مانگی ئابی 2022 بەپێی ئامارەکە بێت لەو مانگەدا 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە تیادا هاتووە "بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب 101 ملیۆن و 859 هەزار و 528 بەرمیل بووە، كە داهاتەكەی 9 ملیار و 688 ملیۆن و 903 هەزار دۆلاربووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەو مانگەدا بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركوكیش لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە ئاشكرا كراوە كە 1 ملیۆن و 109 هەزار و 628 بەرمیل بووە".

ئاماژە بەوەکراوە "كۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لەمانگی ئاب لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بڕی 100 ملیۆن و 760 هەزار بەرمیل بووە و تێكڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێك 95.120 دۆلار".
س.ر
س.ر