جیهانی

ئەمریكا... توشبوون بە كۆرۆنا لە زیادبووندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریكا... توشبوون بە كۆرۆنا لە زیادبووندایە
مەودا میدیا-

بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریكی، بە دەیان توشبووی كۆرۆنا لە وڵاتی ئەمریكا تۆماركراوە و دوو كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی هەواڵەكە، نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا بوەتە هۆی توشبوونی 80 كەس بەو نەخۆشیەوە و تائێستاش دوو كەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوەو وڵاتی ئەمریكاش هەموو رێوشوێنەكانی گرتوەتەبەر.

بەهۆی توشبوونی هاوڵاتیانی ئەمریكا بەو ڤایرۆسە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی دەگەڕێنەوە ئەمریكا لەو وڵاتانەی نەخۆشیەكە بڵاوبووەتەوە دەخرێنەژێر چاودێری.

بە گوێرە ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا زیاتر لە 50 وڵات ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و ژمارەی توشبووانیش نزیكەی 90هەزار كەس و زیاتر لە 3 هەزار كەسیش گیانیان لە دەستداوە و كەمتر لە 45 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan